كەمی ڤیتامین B 6 و نیشانەكانی

تەندروستی 24/11/2020


چاودێر:
ڤیتامین ( B 6) یان پایرۆدۆكسدین یەكێكە لەو ڤیتامینانەی لە ناو ئاودا دەتوێتەوە، بۆیە لەشی مرۆڤ توانای كۆكردنەوەی نیە و پێویستە بەردەوام لە ڕێگەی خۆراكەوە وەربگیرێت ۰ 
  سوودە تەندروستەكانی
1.بەهێز كردنی مێشك و كۆئەندامی دەمار و زیاد كردنی تەركیز و كەم  كردنەوەی لەبیر چوونەوە ۰ 
2.كەمكردنەوە و ڕێگەگرتن لە ڕشانەوە و دڵ تێكەڵ هاتن لە سەرەتای سكپڕیدا ۰ 
3.ڕۆڵی هەیە لە پێكهێنانی خانەكانی خوێن و ڕێگری كردن لە كەمخوێنی 
4.پاراستنی تەندروستی پێست ۰ 
5. ڕۆڵی هەیە لە پێكهێنانی كۆمەڵێك ئەنزیمی كۆئەندامی هەرس و كارلێكی وزەی ناو خانەكان ۰ 
6.ڕێگەگرتن لە بێهیز بوونی دەمار و سڕ بوونی دەست و قاچ و هەستكردن بە مێرولەكردنی دەست و قاچ ۰ 
7. پاراستنی تەندروستی لیمڤەگرێكان و سپڵ ۰
     نیشانەكانی 
1.سڕ بوونی دەست و قاچ و هەست كردن بە مێرولەكردنی دەست و قاچ ۰  
2.كەمخوێنی ۰ 
3. خەمۆكی ۰  
4.بێهێزی كۆئەندامی بەرگری لەش ۰ 
5. پەركەم  و فێ لێهاتن ، بەردەوام بوونی  گەشكە و فێ لە مناڵان هەرچەندە دەرمانی دژەپەركەمیش وەرگرێت ۰ 
6. هەوكردنی زمان و لێو و قڵیشانی لێو ۰ 
7.سەر لێ تێك چوون و شت بیرچوونەوە ۰ 
   گرنگترین سەرچاوە خۆراكیەكانی 
 بریتیە لە نۆك  وجگەر و گۆشتی ئاژەڵ سینگی مریشك  ماسی توونە   تۆڤۆ 
 هەروەها بە ڕێژەی كەمتر هەیە لە ناو ؛ ئاردی بۆر ، برنجی بۆر یا قاوەیی  ، پاقلەمەنیەكانی تر ، پەتاتە ، ماسی ، ئەڤۆگادۆ ، شیر ، گێزەر ، سپێناخ  ، چەرەس ، گوێز ، كاڵەك .
 سەرچاوە:  د.كامەران رسوڵ ژاژڵەیی 
   پسپۆڕی زانستی خۆراك