گرێبەستی 2 گەورەترین پرۆژە لەعیراق پەسەند دەكرێت

عێراق 23/11/2020


لیژنەی خزمەتگوازی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە وەزارەتی گواستنەوەی عیراق بەم نزیكانە واژۆ لەسەر 2 پرۆژەی گەورە لەعیراق دەكات كە بریتین لە پرۆژەی بەندەری فاو و پرۆژەی شەمەندۆفێری هەلواسراو لە بەغدا.
موزر ئەلسەلمان ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە لەماوەی داهاتوودا واژۆ لەسەر 2 پرۆژەی گەورە لەعیراق دەكرێن كە بریتیە لە پرۆژەی شەمەندۆفێری هەڵواسراو لە بەغداو پرۆژەی بەندەری گەورەی فاو
راشیگەیاند پرۆژەی شەمەندۆفێری هەڵواسراو  لەلایەن كۆمپانیایەكی فەرەنسیەوە پێشكەش كراوە و لێكۆڵینەوە لەسەر نەخشەی پرۆژەكە ومیكانیزمی پێدانی بودجەو بونیات نان و درووستكردنی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە تاوتوێ كراوە 
تەئكیدیشی كردەوە دەستكراوە بە ئامادەكردنی پێدانی رەزامەندی بە كۆمپانیاكەو هەڵویستی وەزارەتی گواستنەوە باشە لە رێگەی سووربونی لەسەر جێبەجێكردنی هەردوو پرۆژەكە.
روونیشیكردوەتەوە ئەنجامی دانوستانەكان ئەرێنین لە بواری واژۆكردنی گرێبەستەكە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا 
باسی لەوەشكرد بودجەی پرۆژەكە لەو پارەی قەرزە دابین دەكرێت كە فەرنسا دەیدات بەعیراق.