لەبۆسەیەكی چەكدارانی داعش دا 3كەس دەبنە قوربانی

عێراق 23/11/2020


قایم قامی شارۆچكەی رووتبە لە خۆرئاوای پارێزگای روومادی بڵاویكردوەتەوە لە بۆسەیەكی چەكدارانی داعش دا 3كەس بوونەتە قوربانی كە یەكێك لە قوربانیەكان كارمەندێكی بەریوەبەرایەتی رەگەزنامەیە.
عیماد ئەلریشاوی قایم قامی رووتبە بڵاویكردوەتەوەە چەند چەكدارێكی رێكخراوی تێرۆریستی داعش بۆسەیەكیان لەسەر رێگەی خێرا لە خۆرهەڵاتی شارۆچكەی رووتبە ناوەتەوەو تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندای و باس یەكی نەفەر هەڵگر كردوە لە ئاكامی ئەو هێرشەدا 3 كەس كوژران كە یەكێكیان كارمەندی بەریوەبەرایەتی رەگەزنامەیە 
ئاشكراشی كردوە پاش كوژرانی ئەو 3 كەسە تێرۆریستانی داعش هەرسێ تەرمەكەیان سووتاندوە.