وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ کرد

عێراق 22/11/2020

چاودێر

 

وەزارەتی دارایی عێراق لەمڕۆ یەکشەممەوە، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یانزەی فەرمانبەرانی عێراق کرد.

 

لەم مانگەدا ئەوە دووەم مووچەیە حکومەتی عێراق دابەشی دەکات.

 

حکومەتی هەرێم ٣٩ ڕۆژە مووچەی مانگی ٩ی دابەش کردووە و تا ئێستاش هیچ پلانێکی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دەی فەرمانبەران ڕانەگەیاندووە و چاوەڕێی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدایە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە لە دوای پەسەندکردنی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق، بەغدا ئامادەیە ئەو پارەیە بنێرێت یان نا، یاخود ئەگەر بیشینێرێت دیار کەی دەینێرێت و مووچە دابەش دەکرێت.