ئابوری

هەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا دادەبەزێت

6 رۆژ پێش ئێستا


دەزگای زانیاری ووزەی ئەمریكا بڵاویكردەوە ،هەفتەی رابردوو هەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا كەمكراوەتەوە بەرێژەی 94 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا و بڕی نەوتی هەناردە كراو گەیشتوەتە 92 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لەكاتێكدا هەفتەی پێشووتر رۆژانە بڕی 186 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەكرا.
دەزگاكە ئاشكرای كردوە هەفتەی رابردوو هاوردەكردنی نەوت لە ئەمریكا نزیكەی 197 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا كەمكراوەتەوە و رۆژانە نزیكەی 4 ملیۆن و832 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هاوردە كراوە 
زۆربەی نەوتە هاوردەكراوەكان لە كەندا بوە كە رۆژانە بڕی 3ملیۆن و 181 هەزار بەرمیل نەوت بوە پاشان مەكسیك كە رۆژانە 517 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا هاوردەكراوەو لە دوای ئەو دوو وڵاتە ئیكوادۆر دێت بە رێژی 373 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
ئاشكراشی كردوە هاوردەكردنی نەوت لە سعودیە گۆرانكاری بەسەردا نەهاتوەو رۆژانە 357 هەزار بەرمیل نەوت لەو وڵاتە هاوردەكراوە .