کوردستان

فرۆكەكانی توركیا ناوچەی برادۆست بوردومان دەكەن

6 رۆژ پێش ئێستا


بە بیانووی هێرش كردنە سەر چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پە كەكە" بەیانی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاسمانی هەرێمی كوردستان یان بەزاندوە
بەگوێرەی دانیشتوانی ناوچەكە بەیانی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان كردوەتە سەر ناوچەی برادۆست لە باكووری پارێزگای هەولێر
دانیشتوانی ناوچەكە ئاشكرایان كردوە فرۆكەكانی توركیا بۆمبارانی چیایی خواكورك و ناوچەی برادۆست یان كردوە و زەرەرو زیانی گیاندوەتە لەوەرگە و باخ و رەزی هاوڵاتیانی سنورەكە .