نزیکەی نیوەی کارەبای هەرێم دەدزرێت
چاو‌دێر
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هۆکارێکی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی بۆ دزینی کارەبا دەگەڕێنێتەوە، کە وەک ئەو دەڵێت نزیکەی نیوەی کارەبای هەرێم دەدزرێت.
گوڵیزار ڕەشید، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: به‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان و زۆریی به‌كارهێنان كاره‌با له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت بۆ ئه‌م زستانه‌ش كوردستان ڕووبه‌ڕووی كه‌میی كاره‌با ببێته‌وه، به‌شێكی زۆری په‌یوەستە به دوو هۆكار كه ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت، یه‌كێكیان (دزینی كاره‌با)یە ئەوەی دیکەش (ته‌كنیكی كاره‌با) کە به هه‌ردووكیان، ٤٤٪ـی كاره‌بای كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌دات، واته ئێستا كه كوردستان خۆی له به‌رهه‌مهێنانی 3000 مێگاوات كاره‌با ده‌دات، یٔه‌گه‌ر به ڕێژه‌ی ٤٤٪ـی وه‌ربگرین، ئه‌وه 1200 مێگاوات كاره‌با ده‌دزرێت، كه به‌و ڕێژه‌یه ده‌توانرێت كاره‌بای ته‌واوی شاری هه‌ولێری پێ دابین بكرێت.
دەشڵێت: "ده‌بێت وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ستوبرد بكات بۆ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه ڕێژه‌یه‌كی باش له‌و كاره‌با دزراوه بگێڕێته‌وه. دروستكردنی لێژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شاره‌وانی و كاره‌با و ئه‌ندامی پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به به‌رنامه‌ی ئه‌و لیژنه بدرێت، كه دانرابوو بۆ بڕینی زێده‌ڕۆییەکان له‌سه‌ر كاره‌با نیشتیمانی و ئه‌گه‌ر ئه‌م لێژنه‌یە په‌له بكات له بڕینی زێده‌ڕۆییەکان ده‌توانردێت ڕێژه‌یه‌كی باش كاره‌با بگه‌ڕێته‌وه. هاوسه‌نگی دروست بكرێت له‌نێوان به‌رهه‌مهێنان و خواست، چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌م سیسته‌مه‌وه ڕێژه‌ی كاره‌با بگه‌یه‌نێته 6000 مێگاوات كاره‌با هێشتا گرفته‌كانمان چاره‌سه‌ر نابن و به‌شێكی ده‌ڕوات بۆ دزی و ڕێژه‌ی دزی له كاره‌یا هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌رهه‌می كاره‌با زیاتر ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت به‌م ڕێكارانه‌وه ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌رهه‌م دزیی كاره‌با زیاتر نه‌بێت."