لە بەغداوە بۆ هەرێم: بەم زووانە کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت
عێراق 21/11/2020
چاودێر
بەرپرسێکی باڵای عێراقی پەیامێکی دڵنیایی ئاڕاستەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، دڵنیایی دەدەینە ھەرێمی کوردستان بەم زووانە کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند: حکومەتەکانی ھەرێم و عێراق کار دەکەن بۆ چارەسەری ناکۆکییەکانیان.
وتیشی: "بەدڵنیاییەوە ئێمە زۆر سوورین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر، کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشە و ناکۆکییەکان. حکومەت دەیەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات، بەدڵنیاییەوە فەرمانبەرانی کوردستان برای خۆشەویستی ئێمەن، ھیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ فەرمانبەرانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، ھەموان دڵنیا دەکەینەوە پشتیوان بە خوا بەم نزیکانە ئەوەش چارەسەر دەبێت".