ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە
چاودێر
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر یەک دەست پێ بکات.
حاجی مەسیفی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
دەشڵێت: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لەو کێشانە دەکەین کە لە ئێستادا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە".