تیک‌تۆک مەترسی لەسەر سوپای عێراق دروست دەکات
عێراق 21/11/2020
چاو‌دێر
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌نته‌رى دیجیتاڵ میدیاى عێراق ناسراو به (DMC) ئاماژەی بەوە کردووە، پێویسته وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕێگه نه‌دات هیچ ئه‌ندامێكی سوپاى عێراق له كاتی ئه‌ركدا ئه‌پلیكه‌یشنی تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی تیكتۆك به‌كار بهێنێت و وێنه و ڤیدیۆى هێرش و چالاكییه‌كان بگرێت.
ئه‌و سه‌نته‌ره هۆشدارى له ڕوودان یكاره‌ساتێكى ئه‌منی ده‌دات؛ "ئه‌گه‌رى هه‌یه گروپه تیرۆریستییه‌كان سوود له‌و وێنه و ڤیدیۆیانه ببینن كه سه‌ربازه‌كانی عێراق له كاتی هێرشه‌كان یان له كاتی ئه‌ركدا ده‌یگرن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، به‌كارى بهێننه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سوپاى عێراق."
ئەوەش هاتووە: "به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سنوورى ئازادیى كه‌سی و به مه‌رجێك كارنه‌كاته سه‌ر ئازادىی به‌رامبه‌ر یان شێوازى به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ده‌وڵه‌ت مافێكى سروشتی هه‌موو كه‌سێكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه بووه هۆكارى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات پێویسته قه‌ده‌غه بكرێت."
دەشڵێت: "به‌شێك له سه‌رباز و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق هه‌ژمارى تایبه‌تیان هه‌یه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی تیكتۆك، ڕۆژانە ژیانی خۆیان له‌نێو سوپا، هێرشه‌كان و پلانه‌كان ڤیدیۆ ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه."