بەوینە .. لەكەركوك 16 تیرۆرست كوژران

عێراق 20/11/2020

چاودێر: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی دژە تیرۆری عیراقی بەهەماهەنگی لەگەڵ فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەكانی نێوان وازی زگیتۆن- وادی جناجر ئۆپراسیۆنێكیان ئەنجامدا.
بەپێی زانیاریەكان كە تۆڕی هەواڵی ئەمنی عیراقی بڵاویكردوەتەوە:" لە وئۆپراسیۆنەدا دەست بەسەر چەندین مۆڵگەی داعش و چەندین بەڵگەنامەو چەك و تەقەمەنیدا  گیراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" هاوكات لەبۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 16 تیرۆرستی داعش لەو سنورەدا كوژراون".