هەڵوێستی ئەمریكا لەسەر پەلامارەكەی ناوچەی سەوز

عێراق 18/11/2020

چاودێر: دوای ئەوەی شەوی رابدروو بەچەند موشەكێك هێرشكرایە سەرناوچەی سەوزی بەغدا، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، هەڵوێستی خۆی ئاشكراكرد.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەچەند تویتێكدا، سەرەڕای ئیدانەكردنی ئەو پەلامارە  جەختیانكردوەتەوە:" كە ئەو  موشەكانە لەلایەن گروچە چەكدارەكانی سەربە ئێران ئاڕاستەی ناوچەی سەوزكراون و بەتوندی ئیدانەی كوژرانی منداڵێك و پێنج هاووڵاتی تر دەكەن".
ئاماژە بەوەشدراوە:" پێویستە ئەنجامدەرانی دەستگیربكرێن و روبەڕووی یاسا بكرێنەوە".