راپۆرت

مەلا بەختیار: سەرکردەو حزب، دەبێ کاریگەری هەبێت و بشتوانێ هاوکێشە بگۆڕێت

پێش 1 هەفتە

 
مەلا بەختیار، سیاسەتمەدار و رۆشنگەر، لەگفتوگۆیەکی کراوەدا لەگەڵ رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و ژمارەیەک لەنوێنەریرێکخراوی جیاواز، کە ئەمڕۆ 18/11/2020 بەڕێوەچوو، خۆشحاڵی نیشاندا کە رێکخراوی چەپک، رێکخراوێکی چالاکە و ئامانجێکیلەبەرچاو گرتووەو تێدەکۆشێ بۆ بەدیهێنانی و رونیشیکردەوە:  هەر رێکخراوێک ئامانجێکی نەبێت، ئەوا ناتوانێ جموجۆڵەکانی و داینەمۆیچالاکییەکانی بەردەوام بێت. بەردەەامبونی ئەم رێکخراوەش بەڵگەی ئەوەیە داینەمۆی هەیە، ئامانجی بەدینەهاتووی هەیەو بۆی تێدەکۆشێ.
لەتەوەری سەرەکی گفتوگۆکەشدا لەبارەی چۆنێتی دروستبوونی سەرکردەوە، پاشئەوەی بنچینەکانی لێکدایەوە، رونیکردەوە کە سەرکردە بەبڕیار دروست نابێ، بەڵکو دروستبوونی سەرکردە بەتوانا و قابیلیەتە و وتی: دەستەواژەی سەرکردە لەزمانی کوردیدا لە هەردوو وشەی سەرلەگەڵ کردە- هاتووە، واتا سەرێک کە کردەوەی پێیە نەک هەموو سەرێک.
سەرکردایەتی، ئەو کەسەیە کە جەماوەر، حزب، نەتەوە، دەوڵەت متمانەی دەداتێ لە قۆناغێک لە قۆناغەکان بۆ ئەوەی ئامانجەکانیبەدیبهێنێت، ئەگەر لەو قۆناغەدا ئەو سەری کردەیە، بە کردەوە نەیتوانی بیسەلمێنێت لەئاستی چاوەڕوانی خواست و خولیاکانی خەڵکدایە، ئەوامتمانەکە دەدۆڕێنێ.. 
وتیشی سەرکردە بۆ ئەوە نییە، لەکاتی خۆشیدا چەند موچە وەردەگرێ و چەند سەیارەی جوانی هەیە، چەند کۆشک و تەلارو باخی جوانیهەیە، یان لە کۆمپانیاکاندا لەسەرەوەو لەژێرەوە چەندی دەستدەکەوێت؟ بەمە ناوترێت سەرکردە، بەڵکو سەرکردە ئەو کەسەیە هەموو هەفتەیەککە قسە دەکات، قسەی ئەم هەفتەیەی لە هەفتەی داهاتووی جیاواز بێت. نابێ لێکدانەوەکانی مانگ و هەفتەکانی لەیەکتر بچێ.. کە روداوێکدێتە پێشەوەو مەترسی لەناو رای گشی دروستدەبێت، بتوانێ لێکی بداتەوەو مەترسییەکە بڕەوێنێتەوەو ئومێد بە خەڵک ببەخشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە روداو مەحەکە بۆئەوەی سەرکردە، سەری کردە بێت، کە لەناو روداوەکاندا سەرکردایەتی دەکات یان نا؟ هەڵدەکەوێیان نا؟ رەشبینی دایدەگرێت یان بە پێچەوانەوە رەشبینی دەگۆڕێت بۆ گەشبینی. بێگومان سەرکردە، رەشبینی دەگۆڕێ بۆ گەشبینی،هەروەک یەکێک لە سیفاتە جوانەکانی مام جەلال ئەوەبوو، کە لەتەنگانەدا ورەی بەرنەدەدا. هەربۆیە بەمام دەوترێت سەرکردە. 
لە بەشێکی تری گفتوگۆ کراوەکەیدا، مەلا بەختیار، ئاماژەی بە بیروباوەڕ کردو وەک تەوەرێک شرۆڤەی کردو تیایدا وتی: بۆ سەرکردە هەیە،سەری کردەیەو بەپێچەوانەشەوە، هەیە سەری نەکردەیە! ئەوە سەرکردەیە، سەری کردەیە کە باوەڕی رەهای بەخۆی هەیە، بە بیروباوەڕەکەیهەیە، بەستراتیج و فەلسەفە سیاسییەکەشی هەیە.  بەڵام ئەوەی بەرێککەوت دەکرێتە سەرکردە، پارەی لێ ببڕەو ئۆتۆمێلی مەدەرێ دەڕوات. 
هەربۆیە ئەو سەرکردەیەی لەرۆژگاری تەنگانەدا دەتوانێ سەرکردایەتی بکات، ئەو سەرکردەیەیە کە بیروباوەر، ئایدۆلۆجییەت و فەلسەفەیهەیە.
لەبارەی کاریزماشەوە، رونیکردەوە بەپێجەوانەشەوە کە کاریزمان ئەو کەسەیە کە هەژموونی لەسەر رووداوەکان هەیەو ناوبانگییەکەی مایەیگفتوگۆ نییە. 
سەبارەت بەگرنگی بیروباوەڕیش، پاشئەوەی جیاوازەکانی بیروباوەڕی رونکردەوە، مەلا بەختیار، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە شۆڕشیدیموکراسی گرنگترین فەلسەفەی سیاسییەو تا ئێستا دوو سەد ساڵە شۆڕشی دیموکراسی هەیەو پێنج سەد ساڵیشە خەباتی بۆ دەکرێت ووتی: بۆ تائێستا سیستەمێکی تر نەیتوانیوە ببێ بە ئەلتەرناتیڤی دیموکراسی؟ لەبەر ئەوەی پرۆسەی دیموکراسی، پرۆسەیەکی مێژووییە،کودەتاو خەوبینین نییە، لەپڕ وەک بیتاقە بۆ کەس دەرناچێت. بەڵکو لەهەموو بارێکەوە دەبێ خەباتی بۆ بکرێت. هەروەک کۆی پرۆسەکەمێژوییەو هەتا پرۆسەکەش دەورانیخۆی تەواو نەکات، ناتوانی بڵێین دیموکراسی کۆتاییپێهاتووەو جەختیشیکردەوە، کە:
 سیستەمە سۆشیالیستییەکان بەهۆی ئەوەوە روخان، کە دەیانویست سۆسیالیزم لەسەردەمێکدا بسەپێنن کە کە سەردەی خۆی نەبوو.. یەکێکیش لەهۆکارە سەرەکییەکانی شکستەکەشی ئەوەبوو کە دیموکراسی بونی نەبوو لە وڵاتانی سۆشیالیستی.
دیموکراسی کەنەبێ و پرۆسەی دیموکراسی ئەرکەکانی خۆی بەدینەهێنێت، مەحاڵە ئەلتەرناتیڤەکەی بەدیبهێنیت کە شۆسیالیزمە، ئەگەرچیبیروباوەڕێکی بەرزی مرۆڤایەتییە. بۆیە پێویستە تێگەیشنتان بۆ دیموکراسی، تێگەیشتنێکی ستراتیجی بێت.
راشیگەیاند: هەرکات دیموکراسی شۆڕ بۆوە بۆ ناو رای گشتی و لەناو میللەتدا بوو بەهێزیێکی لەشکان نەهاتوو، کە هیچ حزبێک وسەرکردەیەک نەیتوانی ئەو دیموکراسییە لەناو میللەت پێشێل بکات، ئەوە دیموکراسیی لەخەم رەخسیوە. 
هەرکاتێکیش دیموکراسی بەقۆرخکاری لەناو لوتکەی دەسەڵاتدا مایەوە و شۆڕ نەبۆوە بۆ ناو خەڵک، ئەوا مانای ئەوەیە دیموکراسی هێشتازۆر ماوە بەرجەستە ببێت.
مەلا بەختیار، لەگفتوگۆکەشیدا بۆ رێکخراوی چەپک، تەئکیدی کردەوە، ئەگەر دەتانەوێ لەرێگەی بیروباوەڕی رێکخراوەکەتانەوە یارمەتیکۆمەڵ بدەن، دەبێ کۆمەڵ بگۆڕن، وتیشی: لەدوا سەرەنجامدا سەرکردەو رێکخراو و حزب، دەبێ کاریگەری هەبێت و بشتوانێ هاوکێشەبگۆڕێت.