راپۆرت

ترەمپ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی كردە دیاری بۆ بایدن

پێش 1 هەفتە

چاودێر:

گۆڤاری فۆرین پۆلیسی بڵاویكردەوە ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ سیاسەتێكی سەركەوتووی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیڕەوكردووە و هاوكاری جۆ بادین سەرۆكی نوێی كردووە لە بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكە لە كاتی وەرگرتنی پۆستەكەیدا.

گۆڤارەكە جەختیكردووە كە ترەمپ دیارییەكی گەورەی پێشكەشی بایدن كردووە لەگەڵ كۆتایهاتنی ویلایەتەكەی كە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی رادەست دەكات كە زۆرتر سەقامگیرە بەراورد بە 4 ساڵی پێشتر لەگەڵ تۆڕێكی هاوپەیمانی بەهێز.

زۆرێك رەخنە لە ترەمپ دەگرن بەهۆی كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی، دەڵێن كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ناوەكی لەگەڵ ئێران، بووەی هۆی ئەوەی كە واشنتن تەنها كەوت نەیتوانی پارێزگاری لە سزا ئابوورییە هەمەلایەنەكانی سەر ئێران بكات، بەڵام ترەمپ سەركەوتوو بوو لە ناچاركردنی كۆمپانیا ئەوروپییەكان بە جێبەجێكردنی سزاكانی سەر ئێران.

زۆرێكی دیكەش دەڵێن كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنەكە پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت بۆ بۆمبێك كە ئێران هەوڵی بۆ دەدات.

ئاماژە بە سەركەوتنی هێزە ئەمریكاییەكانیش دەكرێت لە كوشتنی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران قاسم سولەیمانی  لە بۆردومانێكدا لە عێراق و شكستی ئێران لە وەڵامدانەوەی ئۆپەراسیۆنەكە.

سەپاندنی سزاكانی ئێران لەلایەن ئەمریكا بە ستراتیژی گەورەترین فشار دادەنرێت كە پەیڕەوی كردووە و دەسەڵاتی ئێرانی ناچاركردووە مەیلی بۆ گفتوگۆ هەبێت لەگەڵ ئیدارەی نوێ.

تاران جەختیكردووە توانای نییە نرخی دراوەكەی جێگیر بكات و پارێزگاری لە ئابورییەكەی بكات و گەلەكەی لە كۆرۆنا بپارێزێت، بە بێ سوككردنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆیە رێگا بۆ ئابوری جیهان و سیستمی دارایی بە واشنتندا تێدەپەڕێت.

ترەمپ سەركەوتوو بووە لە كۆتاییهێنان بەو بیرۆكەیە كە ئیسرائیل ناتوانێت بچێتە پاڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ فەڵەستینییەكان، بەڵام رێككەوتنی ئاشتی ئیمارات و بەحرێن لەگەڵ ئیسرائیل لە 15ی ئەیلول لە كۆشكی سپی بە چاودێری ئەمریكا ئەو بیرۆكەی هەڵوەشاندەوە.

لە مانگی رابردوش سودان دەستیكرد بە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل و نەوەیەكی نوێ لە هاووڵاتی پەیدابوون كە ململانێی عەرەب ئیسرائیلیان لە بیرچووەتەوە.

ترەمپ چاوەڕێدەكات نزیكەی 10 وڵات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بكەن كە پێنج وڵات واژۆیان كردووە و پێنجی دیكەش بەمنزیكانە دەچن.

بەگوتەی دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا جۆ بایدن هەڵبژاردنەكەی بردووەتەوە، بەڵام ترەمپ رەتیكردەوە پەنای بۆ یاسا بۆ بردووە دەڵێت ئەو بردویەتیەوە و بایدن ساختەكاری بۆ كراوە.