عیراق بڕی 230 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەداتەوە كوەیت
ئەمرۆ دووشەممە لیژنەی قەربوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاویكردەوە عیراق لە كۆتایی مانگی رابردوو بڕی 230 ملیۆن دۆلاری وەكو قەربوو داوەتەوە بە حكومەتی كوەیت
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە لیژنەی قەربووكردنەوە بڵاویكردەوە خوولی 78 ی ئەنجومەنی بەریوەبردنی لیژنەكە كە مانگی رابردوو بەریوەچوە بڵاویكردوەتەوە عیراق بەردەوامە لەپابەندبوون بە پێدانی 3% داهاتی نەوت بە سندوقی قەرەبووكردنەوە وستایشی حكومەتی عیراقی كرد
بەگوێرەی راپۆرتی لیژنەكە لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 تا ئێستا عیراق 5 جار بڕی پارەی خستوەتە سندوقی قەرەبووكردنەوە وبڕی قەربووكردنەوەكان گەیشتوەتە 1ملیارو 380 ملیۆن دۆلار.وپێویستە حكومەتی عیراق بڕی 2ملیار و 400ملیۆن دۆلاری دیكە قەرەبووی كۆمپانیا نەوتیەكانی كوەیت بكاتەوە.
بەگوێرەی بریاری 1483 كە لەساڵی 2003 ەوە دەركراوە پێویستە عیراق ساڵانە بڕی 5% لەداهاتی فرۆشتنی نەوت و غاز بخاتە سندوقی قەرەبووەكانی نەتەوە یەكگرتوەكانەوە
لە ساڵی 1991 لیژنەیەكی نێو نەتەوەیی درووستكرا بۆ قەرەبووكردنەوە و پێویستە عیراق بڕی 52 ملیارو 400ملیۆن دۆلار وەكو قەرەبوو بدات بەو حكومەت و رێكخراوانە كە بەهۆی داگیركردنی كوەیت لەلایەن عیراقەوە زیانیان پێگەیشتوە.