نرخی بەنزین گران دەبێت ؟

ئابوری 12/11/2020

چاودێر
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهاندا و لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، كاریگەریی لەسەر گران بوونی نرخی بەنزین لەشاری سلێمانی نابێت.
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی، ئاماژەی بەوەدا، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەدوو رۆژی رابردووی بازارەكانی جیهاندا، كاریگەریی لەسەر گران بوونی نرخی بەنزینی بازرگانی  نابێت، چونكە ئەو گرێبەستانەی تایبەت بوون بە هاوردەكردنی بەنزین لەگەڵ دەرەوە، لەپێشتردا لەلایەن بازرگانەكانەوە كراوە و بەهەمان نرخی پێشتر بەنزین هاوردە دەكرێت.
وتیشی  "لەئێستادا نرخی بەنزینی سوپەر 600 دینارە ,نرخی بەنزینی موحەسەن 525دینارە و نرخی بەنزینی نۆرماڵیش 425 بۆ 475 دینارە" .
ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو بەنزینەی لەدەرەوە هاوردە دەكرێت  پێش ئەوەی بێتە خاكی هەرێمی كوردستانەوە پشكنینی تایبەتی بۆ دەكرێت و دواتریش لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان و بەرهەمە نەوتیەكانەوە و پشكنینی بۆ دەكرێت و هیچ گرفتێكی نییە" .