نرخی نەوت گەیشتە 45 دۆلار و تمەنیش بەرز بوەوە

ئابوری 12/11/2020

چاودێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت بەپێی بۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەی بەخوە بینی و گەیشتە 45 دۆلار و نرخی 100 هەزار تمەنیش، لەبازاڕەكانی هەرێم، گەیشتە پێنج هەزار دیناری عێراقی.

ئەمەش نرخی دراوە جیهانیەكانە...

100 دۆلار بە 125 هەزار و 250 دینارە

100 یۆرۆ بە 147 هەزار دینارە

100 پاوەند بە 164 هەزار دینار.

100 هەزار تمەنی ئێرانی بە پێنج هەزار دینارە

100 لیرەی توركی بە 16 هەزار  دینارە

هاوكات نرخی نەوتیش بەپێی بۆرسەی جیهانی گەیشتۆتە 45 دۆلار ، لەكاتێكدا دوێنی چوارشەممە نرخەكەی لەنێوان 43 بۆ 44 دۆلاری ئەمریكی بوو.