گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی جاترە
چاودێر:
جاترە یەكێكە لە ناسراوترین گژوگیاكان لە جیهان و تام و چێژێكی تایبەتی خۆی هەیە و ، لە هەمان كات كۆمەڵێك سوودی هەی بۆ تەندروستی مرۆڤ چی بەسەوزی یان بە وشكراوی.
ئەو بەها خۆراكیانەی لەناو جاترە هەیە
بڕێكی زۆر كەم وزەی تێدایە دەوڵەمەندە بە مادەی دژەئۆكسانەكان و ڤیتامینەكانی وەك : (C , A , E ، B6 ) لەگەڵ كانزەكان وەك ئاسن ، مەگنسێوم ، مەنگەنیز ، كالسێوم، لەگەڵ بڕێكی زۆرلە ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژەیەكی كەم كاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن ۰
گرنگترین سوودەكانی جاترە ئەمانەن :
1دابەزاندنی فشاری خوێن لەڕێگای فراوان كردنی بۆریەكانی خوێن .
2بەهێزكردنی تەندروستی دڵ : بە هۆی كەمكردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزاندی فشاری خوێن ؛ بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە جەڵتەی دڵ و مێشك و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان۰
3یارمەتی دابەزاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ دەدات .
4سوودی هەیە لە چارەسەری كۆكە و پشمین و كەمكردنەوەی بەڵغەم و پاكردنەوەی كۆئەندامی هەناسە لە كاتی پەتا و هەوكردن .
5بەهێزكردن و چالاك كردنی بەرگری جەستە ؛ چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژە ئۆكسانەكان و ماددە ڕیشاڵیەكان بێجگە لە ئاو .
6خۆپاراستن لە چەندین جۆری شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی كۆڵۆن .
7نەهێشتنی دڵەكزێ و ئاوسانی سك و كەمكردنەوەی غازات و چالاك كردنی كۆئەندامی هەرس ۰
8بەهێزكردنی یادەوەری و زیاد كردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاككردنی مەزاج .
9بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست و گەش بوونەوەی و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكە و سیسی دەم و چاو ۰
10یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەكرەی خوێن .
11پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم .
12كەمكردنەوەی ئازاری جومگە و ئێسك و هەندێك جۆری سەرئێشە .
شێوازی ئامادە كردنی :
یەك كەوچكی چێشت لە جاترەی كوتراو بخەرە ناو كووپێ ئاوی گەرم و بۆ ماوەی ( ١٠ -١٥ ) خولەك جێ بهێڵە و دوایی بیخۆرەوە ، نابێت جاترە بكوڵێنرێت بۆ ماوەیەكی زۆر تا زەیتەكانی ناوی نەفەوتێت .
بۆ چارەسەری كۆكە و پەتا كەوچێك هەنگوین یان دوو لەت لێمۆ بخەرە ناو كووپەكە و ڕۆژی سێ جار بیخۆرەوە .
سەرچاوە د. كامەران رسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك