ئەمرۆ پەرلەمان یاسای قەرزكردن یەكلای دەكاتەوە

ئابوری 09/11/2020


بریارە ئەمرۆ دووشەممە كۆبونەوەیەك ئەنجامبدرێت بەمەبەستی یەكلایكردنەوەی یاسای قەرزكردن 
كۆبونەوەكە لەنیوان لیژنەی دارایی پەرلەمان و پسپۆرانی وەزارەتی دارایی عیراق بەریوەدەچێت بەمەبەستی گەیشتن بەرێككەوتنێك سەبارەت بە بڕی پێویستی پارەی قەرزكردن تاپەرلەمان رەزامەندی لەسەر بدات.
وەلید سەهلانی سەرۆكی لیژنەی خزمەت گوزاری و ئاوەدان كردنەوە لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: ئەمرۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی دارایی و حكومەت كۆدەبێتەوە بەمەبەستی نوێ كردنەوەی بڕی پارەی داواكراو.
سەهلانی راشیگەیاند: تا ئێستا لیژنەی دارایی سوورە لەسەر پەسەند نەكردنی یاساكە تا بۆی دەرنەكەوێت حكومەت چەندێ پارەی لەبەردەستدایە لە داهاتی نەوت و سەرچاوە داراییەكانی دیكە تا بزانرێت حكومەت چەندیەك كورتهێنانی هەیە لە پارە بۆ پێدانی مووچە.
روونیشیكردەوە حكومەت بڕی پارەی قەرزی داواكراوی لە 41 تریلیۆن دینارەوە كەمكردوەتەوە بۆ31 تریلیۆن كە هێشتا ئەو بڕە پارەیە بەلای ئێمەوە زۆرە و رەزامەندی لەسەر نادەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كۆبونەوەكەی ئەمرۆ ناكۆكیەكانی نێوان حكومەت و پەرلەمان یەكلای دەكاتەوە بەگوێرەی پێوەرە پیشەیەكان.