یاسای قەرزكردن ساڵانە 12 ملیار دۆلار بۆ ماوەی15ساڵ لەسەر عیراق دەكەوێت

ئابوری 08/11/2020


ریاز مەسعودی پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی سائیرون بڵاویكردەوە ئەو بڕە پارەی كە حكومەت دەیەوێت قەرزی بكات و داوای لەپەرلەمان كردوە دەنگی لەسەر بدات بریتیە لە 41 تریلیۆن دینار .
مەسعودی هۆشداری داوە بەردەوام بوونی حكومەت لە قەرزكردن ساڵانە بڕی 12 ملیار دۆلار بۆ ماوەی 15 ساڵ لەسەر حكومەت دەكەوێت.
ئاشكراشی كردوە یاسای كورتهێنانی بودجەو قەرزكردن كە حكومەت بۆ پەرلەمانی ناردوە وبریتیە لە 41 تریلیۆن دیناری لە كورتهێنانی بودجەی ساڵی 2020 بۆ ئەم چوارمانگەی كۆتایی ساڵە
ئاشكراشی كردوە حكومەت بەم دوایانە كەل وپەلی نا پێویستی هاوردە كردوە بە بڕی 15 ملیار دۆلار كە ئەوەش هەڵەیە چونكە ئەو كەل وپەل وكەرەستانەی لەعیراقدا هەن بەشی 3 ساڵی داهاتوو دەكات
مەسعودی باسی لەوەشكردوە بەردەوام بوونی حكومەت لەقەرزكردن ئابوری عیراق و بوودجە شەكەت وماندوو دەكات