كەی توشبوانی كۆرۆنا دەوروبەرییان توشدەكەن

تەندروستی 07/11/2020


پسپۆرێكی ڕووسی بواری پەتاكان بڵاویكردەوە كەسی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا پێش دەركەوتنی یەكەم نیشانەی تووشبوون بە 3 بۆ 4 ڕۆژ دەتوانێت كەسانی چواردەوری تووش بكات و لەكاتی یەك هەناسەدان نزیكەی 200 بەشی وودری ڤایرۆسەكە بەهەوادا بڵاودەبێتەوە.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی باس لەوە دەكات، پرۆفیسۆر ناتالیا یشینی شنایا پسۆڕی بواری پەتاكان دەڵێت "توانای كەسی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی چواردەوری دەگاتە ترۆپكی پێش دوو رۆژ لەدەركەوتنی نیشانەكان و لەدوای یەكەم ڕۆژی دەركەوتنی نیشانەكان".
ئەو پسپۆڕە ڕوونیكردەوە: توانای كەسی تووشبوو بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە دەست دەكات بەنەمان لەدوای دوو رۆژ لەدەركەوتنی نیشانەكان و دواتر ووردە ووردە نەخۆشیەكە نامێنێت.