كەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق خەرجدەكرێت ؟

ئابوری 02/11/2020


عەلی عەبدولەئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عیراق بڵاویكردەوە،هەركات پەرلەمانی عیراق یاسای قەرزكردن پەسەند بكات راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەین ،گەر پەرلەمانیش ئەو یاسایە رەتكاتەوە ئەوا لەماوەی 2 هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت.
عەلاوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: قەیرانی دارایی عیراق پەیوەندی بە كەمكردنەوەی بەشە نەوتی هەناردەكراوی عیراقەوە هەیە كە بوەتە هۆی كەمبوونەوەی داهات 
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد حكومەتی ئێستا رووبەروی قەیرانەكە بوەتەوە بێ ئەوەی سیولەی دارایی لەبەردەستدا بێت 
باسی لەوەشكرد لەكاتی پەسەند نەكردنی یاسای قەرزكردن لەپەرلەمان ئەوا پێدەچێت پاش دوو هەفتەی دیكە دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بكەین بەڵام گەر یاساكە دەنگی پێدرا لەپەرلەمان ئەوا راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەین.
روونیشیكردەوە ئەو بڕە پارەیە كەلەیاسای قەرزدا هاتوە بریتیە لە 41 تریلیۆن دینار بەشی دابەشكردنی مووچەی دوومانگی ساڵی داهاتووش دەكات.
عەلاوی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە میكانیزمی دانەوەی قەرزە ناوخۆیەكان لەرێگەی داهاتی نەوت و سوودەكان دەبێت وتیشی داواكراوە وەرگرتنی باجی كارەبا ئەكتیڤ بكرێت لەرێگەی دانانیی پێوەری زیرەكەوە 
لە ئێستادا قەرزە دەرەكیەكانی عیراق لەنێوان 60 بۆ 70 ملیار دۆلارە و بڕی قەرزی ناوخۆش نزیكەی 60 تریلیۆن دینارە 
تەئكیدیشی كردەوە مانگی داهاتوو بودجەی گشتی ساڵی 2021 پێشكەش دەكرێت و بەگوێرەی بودجەی گشتی نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 41 دۆلار خەمڵێندراوە.
وتیشی بڕینی دەرماڵە زۆربەی مووچە خۆران ناگرێتە بەڵكو تەنها پلە تایبەتەكان دەكرێتەوە 
ئەوەشی ئاشكراكرد كە بودجەی 2021 هیچ پلەیەكی دامەزراندن لەخۆ ناگرێت