4 كاندیدی دیكەش ركابەری ترامپ و بایدن دەكەن بۆ گەیشتن بە سەرۆكایەتی ئەمریكا

ڕاپۆرت 01/11/2020


ئا/ رەمەزان شێخانی 
ركابەری كردن بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەتەنها لەنێوان دۆناڵد ترامپ ی سەرۆكی ئەمریكا و جۆزیف بایدن ی ركابەرە دیموكراتەكەیدا نیە،بەڵكوو 4 كاندیدی دیكەش ركابەری ئەو دووكەسە دەكەن لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتێكەی ئەمریكادا.
پێدەچێت ئەو 4 كاندیدە دەرفەتی سەركەوتنیان كەم بێت ،بەڵام رۆڵیان دەبێت لە پەراتەوازەكردنی دەنگەكانی ئەو دوو ركابەرە و لە كۆتایشدا بە چانسی یەكێك لە كاندیدەكاندا بشكێتەوە كە بریتین لە ترامپ و بایدن 
كێن ئەو 4 كاندیدە؟
1-هاوی هۆكینز :
ئەندامی یەكێتی حزبی سەوزە لە ئەمریكا و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی سەندیكای كرێكاران و چالاكوانی بواری ژینگەیە لە نیویۆرك ، هۆكینز 24 جار خۆی بۆ چەندین پۆست كاندید كردوەو سەرجەم هەوڵەكانی شكستی هیناوەو نەیتوانیوە سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
هۆكینزی تەمەن 68 ساڵ لە هەڵمەتی بانگەشەكەیدا جەختی كردوەتەوە لەسەر درووستكردنی بزوتنەوەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی سەربەخۆ لە چینی كرێكار بەمەبەستی رووبەروبونەوەی هەردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی و سەرمایەداری بە گشتی.
2-گلۆریا لاریفا
چالاكوانێكی سۆسیالیستە و كاندیدە لەسەر حزبی سۆسیالیستی و ئازادی ئاشتی و سەربەستی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا ، ئەوە بۆ جاری 10 یەمە خۆی كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆكایەتی یاخوود جێگری سەرۆك.
لاریفا لە ویلایەتی نیو مەكسیكۆ لە دایكبوەو تەمەنی 66 ساڵە كەسێكی چالاكوانە لەبواری مافە مەدەنیەكاندا
3- برایان كارۆل :
مامۆستایەكی ئەمریكیە لەسەر حزبی پشتیوانی ئەمریكا خۆی كاندید كردوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا،یەكێكە لە پشتیوانانی ئایدۆلۆژیایی دیموكراتی ئەمریكا لە 5 ی مانگی نیسانی رابردوو خۆ كاندید كردنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا راگەیاندپاش بەستنی كۆنگرەی حزب ،كارۆلی تەمەن 70 ساڵ عەمار باتیل ی دیاری كردوە تا ببێتە جێگری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیەدا كە بەرەگەز هیندیە لە ساڵانی شەستەكاندا دایك وباوكی روویانكردوەتە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
4- جۆ یۆرجنسن 
لەدایكبووی ساڵی 1957 سیاسەتمەدارێكی ئەمریكایە و كاندیدی حزبی لیبرتاریە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا،زانستی دەروونناسی خوێندوە لە زانكۆی بایلۆر هەروەك مۆڵەتی مامۆستایەتی بەدەستهێناوە لە كارگێڕی كاردا لە زانكۆی ساوسرن میسودیست.
جێرمی كۆهین ی تەمەن 38 ساڵ كەچالاكوانێكی سیاسی  و بزنس مانێكی ئەمریكایە وەكو جێگری ئەو بەشداری  هەڵبژاردنەكان دەكات.
سەرچاوە/ سكای نیوز.