تەندروستی

خواردنی نیسك یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پێش 4 هەفتە


لە ئێستادا كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی رووبەروی ئاستەنگێكی گەورە بوەتەوە بەهۆی پەتای كۆرۆناوەو بەردەوام بەدوای رێگەكانی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە دەگڕێت هەرچەندە كە خۆراكێكیان لەبەردەستدایە سوودێكی زۆری هەیە.
رۆژنامەی وەتەن ی میسری بڵاویكردوەتەوە خواردنی نیسك  یەكێكە لەو خۆراكانەی پێویستە بەخورێن چونكە نیسك بە كان ی زینگ دادەنرێت و یارمەتیدەرێكی باشە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش.
دكتۆر ئەحمەد ئەبو نەسر ئەندامی ئەنجومەنی ئەمریكا بۆ چارەسەرە رووەكیەكان بڵاویكردوەتەوە نیسك سوودێكی زۆر زۆر هەیە و یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات. 
ئاشكراشی كردوە نیسك سوودی زۆری هەیە بۆ ئافرەتی دووگیان و كۆرپەلە لە شێوانی جەستەیی دەپارێزێت و سوودی زۆریش بەو كەسانە دەگەێنێت كە نەخۆشی كەمی ڤیتامینیان هەیە.
ئاشكراشی كردوە نیسك بڕێكی زۆر ماددەی زینگی تێدایە كە یارمەتیدرێكی باشە بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش لەدژی پەتای كۆرۆنا و خواردنی نیسك بۆ ماوەی 8 هەفتە كۆلیسترۆل و چەورییە سیانیەكان لەلەشدا لەناو دەبات.