نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا دادەبەزێت

ئابوری 26/10/2020


ئەمرۆ دووشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی كۆرۆنا لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا ومەترسیەكانی دابەزینی خواست لەسەر كرینی نەوت ،نرخی نەوت لە بازارەكاندا نزیكەی 2% دابەزی
بەگوێرەی راپۆرتێكی ئاژانسی رویتەرز نرخی نەوتی خاووی برنت نزیكەی 89 سەنت دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 40 دۆلار و 88 سەنت فرۆشراوە كە نزیكەی 2.1% دابەزیوە 
نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تیكساس 89 سەنت دابەزیوە ویەك بەرمیل نەوت لە بازارەكاندا بە 38دۆلارو 96 سەنت فرۆشراوە كە نزیكەی 2.2% دابەزیوە.
ئەفتار ساندۆ بەریوەبەری كاڵاكان لە كۆمپانیای فیوچیرز لە سەنگاپورە بڵاویكردەوە : وەبەرهێنانی نەوت لەلایەن كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی لیبیاوە كە پێش بینی دەكرێت لەماوەی 4 هەفتەی داهاتوودا بڕی بەرهەم هێنانی نەوت بەرز بكەنەوە بۆ  یەك ملیۆن  بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا لەكاتێكدا بازاڕ نەوت دووچاری بێ ئومێدی هاتوە لەلایەك و پێشكەش نەكردنی هیچ پێشنیارێكی سیاسی نوێ لەلایەن لیژنەی وەزاری ئۆپیك و مەترسیەكانی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوداخستنی بازاڕەكان فاكتەری سەرەكی پشت دابەزینی نرخی نەوتەن.