لیرەي توركی هاڕە دەكات لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی

ئابوری 26/10/2020


ئەمرۆ دووشەممە لیرەی توركی بۆ خوار 8 دۆلار دادەبەزێت بەتەواوی دووچاری ریسوا بوون هاتوە
سەر لەبەیانی ئەمرۆ لە بازارەكانی دراوو لە ئەستەنبول لیرە نزیكەی 0.5 % بەهای خۆی لەدەستداو و نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بۆ 8.006 لیرە بەرزبوە بەوەش لیرە توركی بەردەوامە لە دابەزین و زیان پێگەیشتن كە بە گەورەترین دابەزین دادەنرێت لە ساڵی 1999 ەوە 
لیرەی توركیا زیانی گەورەی پێگەیشتوە بەهۆی دابەزینی نرخ و بایەخ نەدانی وەبەرهێنەرانی بیانی بە لیرەو پێش بینیەكانی سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر توركیادا لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو كێشە وململانیەكانی توركیا لەسەرخۆرهەڵاتی دەریای ناوەراست وقەوقاز كێشە ئابوریەكانی پەتای كۆرۆناوە.
توركیا وەكو هەوڵێك بەمەبەستی پشتیوانی كردنی دارایی وڵاتەكەی زۆر بەخێرایی یەدەگی دراوی بیانی بەكارهێناو بەخەرجی برد بەشێوەیەك وەبەرهێنەران نزیكەی 13.3 ملیار دۆلاری پشكەكانی خۆیان فرۆشت كە بە گەورەترین بڕ دادەنرێت لە ساڵی 2005 ەوە.
لەم ساڵدا لیرەی توركیا زیاتر لە 25% بەهای خۆی لەدەستداوە و لە ئێستادا بە خراپترین دراوو دادەنرێت لە بازارەكاندا لە پاش ریال ی بەرازیل.