كاكەمەم بۆتانی بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە پڕۆژەی (كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا ١٩٢٠- ٢٠١٠)دا ١٩٨٤- ٢٠٠٨

ڕەخنەی چاودێر 25/10/2020


ئامادەکردن: بوار نوورەدین

پێشەكی

ئەو پڕۆژەیەی ئەم بیبلیۆگرافیا تایبەتەی لێ‌ ئامادەكراوە، 5680 كتێبی تێدا ناسێنراوە و لە 5206 لاپەڕە پێكهاتووە و بەسەر 12 بەرگ و بەشدا دابەشكراون، تایبەت كراوە بەو كتێبانەی لە نێوان ساڵانی 1920-2010دا، لەبارەی (كورد و كوردستان)ـەوە نووسراون، كتێبی نووسراوی بە هیچ زمانێكی تر لەخۆنەگرتووە. پێش و دوای تەواوبوونی پڕۆژەكە، چەند بیبلیۆگرافیایەكی تایبەتی لێ‌ بڵاوكراوەتەوە.
لەم بیبلیۆگرافیایەدا، هەروەك تەواوی پڕۆژەكە، كتێبەكان بە پێی ساڵ و لە هەر ساڵێكیشدا، بە پێی تیپـەكانی زمانی كوردی ڕیزكراون، ناونیشانی كتێبەكانیش، وەك خۆیان نووسراونەتەوە. بە پێویستمان نەزانی هەموو ئەو سەرنج و تێبینییانە بنووسینەوە، كە لە ئامادەكردنی بیبلیۆگرافیاكانی پێشتردا ئاماژەمان پێكردوون، لە پێناوی زانیاریی زۆرتر لەبارەی پڕۆژەكە و شێوازی بیبلیۆگرافیاكە، خوێنەر دەتوانێ‌ بگەڕێتەوە: كورد و كوردستان- بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان لە كتێبی كوردیدا، تاران، 2016. بێ‌ هیچ گومان و چەند و چوونێك، هێشتا كەموكورتیمان هەیە، كە ئەمەش سروشتێكی ئامادەكردنی بیبلیۆگرافیایە، بەتایبەتی لە وڵاتێكی وەك كوردستان و لە پێناوی كتێبی كوردیدا.
ئەو تەوەرانەی نەتوانراوە كاریان لەسەر بكرێت و بخرێنە چوارچێوەی پڕۆژەكەوە: دیوانی شاعیران، ڕۆمان، چیرۆك و فەرهەنگ...

هێما بەكارهاتووەكان
پ: پێوانە (بە سانتیمەتر و "پانی"ی پێش "درێژی"ی نووسراوە)
چاپ: نۆبەتی چاپ
چ: چاپخانە
ش: شوێن
ز.: زانکۆ
ژ: ژمارە
ژس: ژمارەی سپاردن
س: ساڵ
ش.أ.هـ.: چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی
ش: شوێن
ل: لاپەڕە
؟: بۆ هەر زانیارییەكی نەزانراو و نادیار دانراوە.


یەکەم: بیبلیۆگرافیا

1-لە دوو توێی یادداشتی شاردا- لێكۆڵینەوەیەكە لە مێژووی (155) ڕۆژی حوكمداریەتی كوردستانی باشور دەدوێ‌- بە بۆنەی تێپەڕبوونی دووسەد ساڵ بەسەر شاری سلێمانی دا
نووسین: عەلی خالید حەمید
لە بڵاوكراوەكانی یەكێتیی نووسەرانی كوردستان- شاخ
چاپ: یەكەم، چ: دەزگای ڕۆشنبیری كۆمەڵە، ش: ؟، ژس: ؟، س: 1984، ل:172، پ:17×22
تێبینی: بە ناوی خواستراوی (عەلی خالید حەمید)ـەوە بڵاوکراوەتەوە.

2-كاكی كاكان- مرۆڤ و رووناكبیر و شۆڕشگێر / بەرگی یەكەم - خەباتی سیاسی ساڵانی 1924- 1961ی سەركردەی نەمر عومەر دەبابە
نووسین: كاكەمەم بۆتانی
چاپ: یەكەم، چ: و- ڕۆشنبیری، ش: هەولێر، ژس: 1، س: 1998، ل:384، پ:16×23

3-لە دووتوێی یادداشتی شاردا- لێكۆڵینەوەیەكە لە مێژووی (155) رۆژی حوكمداریەتی كوردستانی باشور دەدوێ‌- بە بۆنەی تێپەڕبوونی دووسەد ساڵ بەسەر شاری سلێمانی دا
نووسین: عەلی خالید حەمید (كاكەمەم بۆتانی)
لە بڵاوكراوەكانی هەفتەنامەی سلێمانیی نوێ‌- سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی
چاپ: دووەم، چ: شڤان، ش: سلێمانی، ژس: 345، س: 2003، ل:226، پ:14×20

4-لە دووتوێی یادداشتی شاردا- لێكۆڵینەوەیەكە لە مێژووی (155) ڕۆژی حوكمداریەتی كوردستانی باشور دەدوێ‌- بە بۆنەی تێپەڕبوونی دووسەد ساڵ بەسەر شاری سلێمانی دا
نووسین: عەلی خالید حەمید (كاكەمەم بۆتانی)
لە بڵاوكراوەكانی هەفتەنامەی سلێمانیی نوێ‌- سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی
چاپ: سێیەم، چ: ژیر، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 2004، ل:127، پ:17×24
تێبینی: هەمان ژمارەی سپاردن (345ی 2003)ی چاپی دووەمی لەسەر دانراوەتەوە.

5-كاكەمەم بۆتانی (كاكە مەم)ێكی تر- بیرەوەری..- بەرگی یەكەم
نووسین: كاكەمەم بۆتانی
لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ئەدەبی و ڕووناكبیریی گەلاوێژ
چاپ: یەكەم، چ: سیما، ش: سلێمانی، ژس: 540، س: 2005، ل:330، پ:15×20
ناوەرۆك:
مێژووە بێ‌ یادەكانی شار-كۆست/ دیداری سلێمانی/ شار و شارەزوور/ هەنگاو/ لە ئامێزی كەركووكدا/ (داروسەڵام)ی نائارام/ بەرەو پێشمەرگایەتی/ چەمی ڕێزان/ گرژی لە خاوبوونەوەدا/ یەكاڵابوونەوە/ ئەلبووم/ ئەو بەڕێزانەی ناویان هاتووە.

6-ژانەرێیە خۆڵەمێشیەكان- بەرگی دووەمی بیرەوەری و بەسەرهاتی ساڵانی 1964- 1975
نووسین: كاكەمەم بۆتانی
لە بڵاوكراوەكانی پاشكۆی ڕەخنەی چاودێر
چاپ: یەكەم، چ: بینایی، ش: سلێمانی، ژس: 615، س: 2007، ل:235، پ:14×22

7-كاكە بلە.. لەیادمن- چەند بیرەوەرییەك لەگەڵ ڕابەرێكی ڕامیاری و ئەدەبی كوردستانی باشوور، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی نەمردا
نووسین: كاكەمەم بۆتانی
لەسەر ئەركی مەكتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ك) چاپكراوە
چاپ: یەكەم، چ: (ش.أ.هـ)، ش: كەركووك، ژس: 423، س: 2007، ل:64، پ:15×21

8-بەهارێزان- بیرەوەریی و بەسەرهات ساڵانی 1991- 1975
نووسین: كاكەمەم بۆتانی
لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ئەدەبی و ڕووناكبیریی گەلاوێژ
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: 279، س: 2008، ل:223، پ:15×22
تێبینی: لە ناسنامەكەیدا ساڵی 2005یش نووسراوە؟


دووەم: پێڕست

١- روانگە- كۆمەڵە بەرهەمێكی هەمەڕەنگەیە-دەنگی نەوەی نوێ‌ رائەگەیەنێت 1
ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: ڕوانگە
چاپ: یەكەم، چ: النعمان، ش: نەجەف، ژس: 53، س: 1971، ل:84، پ:14×21
ناوەرۆك:
سێبەری بەرسەنگەری مەرگ: كاكەمەم بۆتانی.

٢- پەخشانی‌ كوردی‌
ئامادەكردن: عەزیز گەردی
چاپ: یەكەم، چ: ز. سەڵاحەدین، ش: هەولێر، ژس: ؟، س: 1987، ل:116، پ:16×21
ناوەرۆك:
قۆناغی‌ پێنجەم: (تونێلی‌ دەربەندەكە)ی كاكەمەم بۆتانی‌.

٣- بینای هونەری لە كورتە چیرۆكی كوردیدا 1970-1980
نووسین: ئەحلام مەنسوور
لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
چاپ: یەكەم، چ: تیشك، ش: سلێمانی، ژس: 27، س: 1999، ل:181، پ:14×20
ناوەرۆك:
بەشی سێیەم: وتەیەك/ ناوی هەندێ‌ نووسەری كورتە چیرۆك و شیكردنەوەی یەكێك لە چیرۆكەكانیان: ...كاكەمەم بۆتانی.

٤- دەیەمین ساڵیادی عومەر دەبابەی هەمیشە زیندوو- یادت بەخێر كاكی كاكان
ئامادەكردن: بنەماڵەی (عومەر دەبابە)
لەسەر ئەركی (ی.ن.ك.) چاپكراوە
چاپ: ؟، چ: سەردەم، ش: سلێمانی، ژس: 23، س: 2002، ل:57، پ:15×20
ناوەرۆك:
هەور بە پێوە ڕاقەنا: كاكەمەم بۆتانی.