ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد
چاودێر: ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هەولێر لەکۆبونەوەیەکدا بۆ بەڕەنگاری کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد:
یەکەم: دەبێت سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەرکەسێک رەچاووی بەستنی نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی لە کۆبوونەوە بڕیاری لەسەردراوە، رێکاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.
دووەم: پێکهێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لە هێزە ئەمنییەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی (دەمامک) لە شوینە گشتییەکانی کۆمەڵگە و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
سێیەم: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر و کرێ) دەبێت پابەندی رێناماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
چوارەم: ئەم شوێنانە دادەخرێن: (هۆڵهكانی ئاههنگگێڕان، هۆڵهكانی بووكگواستنهوه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابییانی زانکۆ و پەیمانگە ئەهلی و حکومییەکان، سەرجەم چالاکی خولە وەرزشییەکان، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک)
پێنجەم: ئەم شوێنانە لە کاژێر 12ی شەو دادەخرێن: (یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (باڕ)، میوزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان).
شەشەم: (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.
حەوتەم: هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروستنەکردنی قەرەباڵخی، لهههرشوێنێكی (بازرگانی، بازاڕ، دووكان، ماركێت، مۆڵ و چێشتخانه) رێنماییه تهندروستییهكان و رێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) جێبهجێ نهكرێت، دهست بهجێ ئهم شوێنه رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.
هەشتەم: هاوینەهەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت رەچاووی رێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، رێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
نۆیەم: بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوامان لە وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگەکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.
دەیەم: داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە رابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و بەهیچ شیوەیەک رێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.
یازدەیەم: سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، رێگە بەهیچ گرووپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.