ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستبەسەركرا

کوردستان 25/10/2020

چاودێر: دوای ئەوەی 40 كەس بەتۆمەتی هەبوونی دەستیان لە ساختەكردنی وەسڵی زیاتر لە 86 باری فافۆن، لەمەرزی پەرویزخان، ئەمڕۆ ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كەناوی هاتووە دەستگیركراوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت لەپۆلیسی گەرمیان بۆ چاودێر"ووتی: دوای ئەوەی فەرمانی چوونە بەردەم دادوەری بۆ دەركرابوو، ئەمڕۆ محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی گۆڕان چووەتە بەردەم دادگا.
وتیشی: دادوەر لەدوای ئیفادە وەرگرتن فەرمانی دەستبەسەركردنی بۆ دەركردوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: كەسی یەكەم كە گیراوە ناوی 14 كەسی ئاشكراكردبوو، بەڵام بەپێی دریًژەپێدانی لێكۆڵینەوەكان ئێستا لەسەرووی 40 كەس ناویان هاتووەو دەبێت دەستبەسەربكرێن.
لەبارەی بڕی ئەو پارەیەیی كە بەساختە وەرگیراوە، جەختیكردەوە: چەند بازرگانێكی گەورەو كارمەندی حكومی تێدایە، تاكو ئێستا زیاتر لە 86 وەسڵی ساختەیە و هەروەها بڕی پارەكەش سەرووی 20 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندوە.