پەرلەمانی کوردستان پرساندنی سەرۆکی حکومەتی خستە بەرنامەی کارەوە
چاودێر
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە نووسراوێکدا بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ كۆبوونهوهی ڕۆژی سێشهممه لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەشدا پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی داندراوە.
خشتەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان:
یەکەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پێشنیازە یاسایانە:
1 - پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان.
2- پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی کوردستان.
دووەم: دانانی پەرلەمانتار عومەر عەبدوڵڵا لە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری.
سێیەم: گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەکانی سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەپێی حکومی ماددەکانی 70 و 71 و 73 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.