بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدەن لەمەترسی دۆخی تەندروستی شارەكە

تەندروستی 25/10/2020


لێپرسراوانی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدەن و دەڵێن چەند هەفتەیەكە حاڵەتەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا بەڕێژەیەكی بەرچاو رووی لە زیاد بوون كردووە تا دێت دۆخەكە بەرەو خراپتر دەڕوات،

عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە، لە ئێستادا لە شاری سلێمانی لە قۆناغێك داین كە پێش چوار مانگ لەمەوبەور سەرجەمی هاووڵاتیانمان ئاگادار كردەوە لە ترسناكی ڤایرۆسی كۆرۆناو پێشبینی ئەم قۆناغەمان دەكرد ، چونكە هاووڵاتیان چ شاری سلێمانی و شارەكانی تری كوردستان وەك پێویست پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی نەدەبوون بە ئێستاشەوە كە حاڵەتەكان زۆر زیادیكردووە.

ئاشكراشی كردوە رۆژانە حاڵەتەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا زیاد دەكات بەحاڵەتەكانی گیان لە دەستدانیشەوە.
دەشڵێت: لەئێستادا بەشێكی زۆری ئەو كەسانەی كە توشی كۆرۆنا دەبن پێویستیان بە ئۆكسجین هەیەو حاڵەتەكانیش قورسن، تەئكیدیشیكردەوە ئەگەر بارودۆخەكە وەك ئێستا بێت و هاووڵاتیان خۆیان نەپارێزن ئەوا لەم قۆناغەی ئێستا بارودۆخەكە خراپتر دەبێت
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندوە حكومەتی هەرێم كوردستان كەمتەرخەمەو سیستمی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان وەك پێویست نییە، بۆیە داوای لە هاووڵاتیان كرد خۆیان بپارێزن و لە چونە دەرەوەیان ماسك ببەستن
لەئێستاداهەرچەند سلێمانی پێویستی بەڕێژەیەكی زۆر لە  پلازمای خوێن هەیە، رێژەی بەخشەری پلازمای خوێن وەك پێویست نییە، داوشیكرد كە ئەو كەسانەی چاك دەبنەوە پلازمای خوێن ببەخشن تا دۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێتەوە