پێنج پڕۆژەی کارەبا لە سلێمانی دروست دەکرێن

کوردستان 25/10/2020

چاودێر

 

وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، پێنج پڕۆژەی کارەبا بە بڕی 181 ملیۆن و 469 هەزار دینار لە سلێمانی لە ماوەی 50 ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێن.

جۆر و شوێنی پڕۆژەکان بە پێی ڕاگەیەندراوەکە:


 دانانی محەویلەی 250 كەی ڤی بۆ كەنەكەوەی دەواجن نزیك ئاشە كۆنەكە/ وێستگەی نیشتمان فیدەری 281.
دانانی محەویلەی موساعد 400 كەی ڤی ئەی بۆ محەویلەی/1 فیدەری 214/ وێستگەی سیناعی.
دابینكردنی هێڵی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەبەردەم شاری سپی/وێستگەی باشوور.
دانانی 3 محەویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ گەڕەكی خاك لە فیدەری 110 راپەڕین/وێستگەی راپەڕین.
 دانانی 2 محەویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ باوەگێڵدی لەسەر فیدەری 332 لە راپەڕین وێستگەی هەڵگورد فیدەری 332.