د. سەروەر عارف: تووشبوونەوەی دووەم جار بە كۆرۆنا ئەگەرێكی زۆر كەمە و ژمارەكەی لە جیهاندا لە پەنجەكانی دەست زیاتر نیە

تەندروستی 25/10/2020


چاودێر: 
 لەئێستادا باس لەدووبارە توشبونەوەی دووەم جار  بەكۆرۆنا لەجیهاندا دەكرێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ترسی و دڵەڕاوێكی لای هاوڵاتیان دروست  بكات بەوەی جارێكی تر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە، هەر بۆیە لەوبارەیەوە دكتۆر سەروەر عارف ، پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە سیستمی تەندروستی لە ئەڵمانیا لە دەڵێت"هەرچەندە  باس لە تووشبوونی دووەم جار دەكرێت، بەڵام ڕاستیەكان  كە تا ئێستا  بڵاوكراوەتەوە بەم شێوەیەیە": 
١. ژمارەی تووش بوونی دووەم جار لە جیھاندا تا ئێستا تەنها پێنج كەس تووشبوون بۆ دووەم جار( كە ئەم ژمارەیە كوردستان ناگرێتەوە .....) 
٢.  پێشبینی دەكرێت كە بەرگری لەش بۆ نەخۆشی كۆرۆنا  بەلایەنی كەم حەوت مانگ بێت  وە ئەگەر ھاوشێوەی جۆرەكانی تری فایرۆسی سارس  بێت ئەوە دوو بۆ سێ ساڵ بخایەنێت
٣. ئەوەی لە كوردستان باس ئەكرێت زیاتر حاڵەتێكە كە تەنانەت  تا دووای دە ھەفتە   ئەگەری گەڕانەوەی هەندێ نیشانەكان هەیە  بەهۆكاری نادیار كە لەوانەیە ماندوبونێكی زۆر ، تێكەڵ بوونی زیاتر یان كەمی بەرگری كە لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتە هۆكارەكەی ڕوون نیە وە پێ ی ئەوترێ تووش بوونی درەنگ كە هەر تووش بوونی یەكەمە post acute infection .

٤. دووای چاك بوونەوەش لەوانەیە فایرۆسەکە لە پێکھاتەکانی لەش لەوانە خانە ی دەمارەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە ( تا شەش مانگیش ) کە بەرگری لەش ناتوانێ لە ناویان ببات چونکە ئەو خانە دەمارانە زۆر ئەمێننەوە