ڕێنمایی نوێی كۆمەڵەی پسپۆڕانی خۆراكی بەریتانیا بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا

تەندروستی 25/10/2020


چاودێر:
لەگەڵ سەرهەڵدانی  شەپۆلی دووەمی كۆڕۆنا  كۆمەڵەی پسپۆڕانی خۆراكی بەریتانیا پێشنیاری كردووە  كە  وەك هەنگاوێكی ئیسستنائی٫ هەموو كەسێكی سەروو هەژدە ساڵ ئەم دوو ڤیتامینانەی وەربگرێت ڕۆژانە : 
*  ڤیتامین (C )   1 گرام  
*ڤیتامین  ( D  ) 600 بۆ 800 وەحدەی  نیو دەوڵەتی
*وەرگرتنی ڕێژەی پێویست لە ڤیتامین دی و سی ڕۆڵێكی بنەڕەتی هەیە بۆ  لە كۆئەندامێكی بەرگری جەستەی تۆكمە و بەهێز  .  
چەندین توێژنەوەی تازەش دەریخستووە كە ئەو كەسانەی كە ڕێژەی ئەم دوو ڤیتامینەیان ئاساییە ،  لە كاتی تووشبوونیش دا  ئەگەری ڕوودانی دەرئەنجامی خراپ و كوشندە  كەمترە و كەمتر پێویستیان بە داخڵ بوون هەیە لە یەكەی چاودێری رد زووتر چاك دەبنەوە لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی مردن . 
*دیارە ئەم پێشنیارە دوای ئەوە دێت كە بە تەنها لە ڕێگەی  سەرچاوە خۆراكیەكان و  نەچوونە بەر هەتاو  ناتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت  بۆ  دابین كردنی بڕی پێویستی ڕۆژانە لە دوو ڤیتامینە . 
*سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین دی بریتی یە لە چوونە بەر خۆر لە نێوان سەعات  دەی بەیانی بۆ سێ عەسر ، باشترین كات لە نێوان دەی بەیانی  بۆ  دوانزەی نیوەڕۆ  (   ڕۆژانە یەك سەعات بۆ هاوڵاتیانی هەریمی كوردستان ) ،  سەرچاوە سەرەكیەكانی خۆراك  ماسی سەلموون ڕۆژانە 200 گرام ، قارچك ، زەیتی جگەری نەهەنگ ، هەروەها بە بڕێكی كەم لە شیر و بەرهەمەكانی و هێلكەو جگەری مانگادا هەیە . 
*ڤیتامین سی  : سەرچاوەكانی خۆراك بریتین لە سەوزە و میوە بە تایبەت مزرەمەنیەكان و میوە وەرزیەكان و سەوزە گەڵاتۆخەكان ؛ بەڵام كێشەی ڤیتامین سی ئەوەیە كە جەستە توانای هەڵگرتنی بڕی زیادە لە پێویستی لەشی نیە  . 
*پێدانی هەر دوو ڤیتامینەكە لە كاتی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا  بە دۆزی زیاتر بەشێكە لە پڕۆتۆكوڵی چارسەری كۆڤید - 19 .