پیلانێكی سیخوڕی بۆ تیرۆركردنی دوو سەركردە پوچەڵ دەكرێتەوە

کوردستان 22/10/2020

چاودێر: لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانەوە، پیلانێكی گەورەی سیخوڕی بۆ تیرۆركردنی چەند سەركردەیەكی كوردی رۆژئاوای كوردستان پوچەڵدەكرێتەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ چاودێر ووتی: ماوەی چەند رۆژێكە هێزەكانی رۆژئاوای كوردستان زانیاری وردیان لەبەردەستە كە تۆڕێكی سیخوڕی كەلەلایەن وڵاتێكی دراوسێوە نێردراون، بەرنامەیان هەبووە چەند سەركردەیەكی ئەمنی و سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان تیرۆر بكەن.
وتیشی: زیاتر لە 11 كەس دەستگیركراون و دووانیان دانیان بەوەدا ناوە كەلەلایەن وڵاتێكی دراوسێوە لەچوارچێوەی دەزگایەكی سیخوڕی نێودەوڵەتیەوە پشتیوانی دەكرێن و بەرنامەی تیرۆركردنی ئاڵدار خەلیل و ساڵەح موسلیم دوو سەركردەی دیاری كوردی رۆژئاوای كوردستانیان هەبووە.
جەختیكردەوە: هاوكات سێ ئەفسەری سەربازی شەڕڤانانیش لەناو ئامانجەكانی ئەو تۆڕە سیخوریانەبوونە.