سودەكانی بە پێ رۆیشتن
بەپێێ راپۆڕتە پزیشكیەكانی «fustany» ڕێكڕدن یان بەپێ ڕۆیشتن یەكێكە لە باشترین ڕاھێنانە وەرزشیەكان
ھەمو مرۆڤێك پێویستە ڕۆژانە ٣٠ خولەك بە پێ بروات تالەشێكی چالاك و تەندروستی ھەبێت ،
سودەكانی بەپێ رۆیشتن ، بەھێز بونی بەرگری لەشە دژی نەخۆشیەكانی ئەنفلۆنزاو سەرمابون ،
ڕێكڕدن ماسولكەكان و ئێسكەكانی لەش بەھێز دەكات ،
بەتایبەتی ماسولكەكانی ڕان و بەشی دواوە ،
بەپێ ڕۆیشتن یەكێكە لە سەرچاوەكانی نەھێشتنی دڵەڕاوكێ ودودڵی و خەمۆكی ،
توێژینەوە پزیشكیەكان ئەوە دەسەلمێنن كە ڕێكڕدن دەبێتە ھۆی
ئارامكردنەوەی مێشك ، و
كەمكردنەوەی پەستانی دەرونی ،
ڕێكردن باشترینە بۆ دابەزاندنی كێش و توانەوەی چەوریی،
بەتایبەتی چەوری ران و وورگ و كەمەر ،
یەكێكی تر لە سودەكانی ڕۆیشتن ڕێكخستنی بڕی ڤیتامین دییە لە خوێندا
و كەمكردنەوەی نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان ،
ڕێكردن باشترینە بۆ بەھێزكردنی لەش دژی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە ،
بەتایبەتی شێر پەنجەی مەمك ،
بەپێ رۆیشتن یارمەتیدەرە بۆ چالاككردنی سوڕی خوێن لەلەشدا ڕاگرتنی یەكسانی كێشی لەش و خەوێكی قوڵیشت پێ دەبەخشێت ،