مەرزی باشماخ وەڵامی عەلی حەمە ساڵەح دەداتەوە

کوردستان 21/10/2020

چاودێر: ئیدارەی مەرزی باشماخ وەڵامی عەلی حەمە ساڵەح پەرلەمانتاری گۆڕان دەداتەوەو هاتنی تانكەرە بەنزینەكان بەپێی رێكارە یاساییەكانبووە.
لەراگەیەنراوەكەی مەرزی باشماخدا هاتووە:" سەبارەت بە هەواڵێک کە (عەلی حەمە ساڵح) پەرلەمانتاری گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردوەتەوە بەپێویستمان زانی بەڕای گشتی ڕابگەیەنین کە ماوەی (3) هەفتە زیاترە بەڕێز سەرپەرشتیاری دەروازەی باشماخ هیچ کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەنجومەنی بارهەڵگرەکان نەکردوە"ڕۆژی سێ شەمە شۆفێرێک بەناوی (شەماڵ مەحمود ئەحمەد فەتاح) ئەنجومەنی بارهەڵگرە فلاتەکان پەیوەندی بە (لیوا مەریوان)ەوە کردوە و پێی ڕاگەیاندوە کەوا قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ/ئێران (فەرید حەق پەنا) کردو کە "دەڵێ تەنها تانکەرە بەنزینەکان دەنێرینە دیوی هەرێمی کوردستان، لەوەڵامدا سەرپەرشتیاری دەروازە بە کاک شەماڵی وتوە ئاگاداری ئەوبڕیارەی لایەنی ئێران نیم و وەڵامتان دەدەمەوە".
رونیشكراوەتەوە:" سەرپەرشتیاری مەرز پەیوەندی کردوە بە بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ/ ئێران و وتویەتی (1700) تانکەر سوتەمەنی وەستاون و لەبەر بارودۆخی سەلامەتی ڕۆژی چوارشەمە بارهەڵگری هەرێم وەرناگرین بۆئەوەی تەنکەری سوتەمەنییەکان لەخاکی ئێراندا نەمێنێت و ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکەین بە ئاگاداری سەر کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، واتە لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری گومرگ/ ئێران بەڕێز فەرید حەق پەنا ئەو کارە کراوە".
ئاماژە بەوەشكراوە:" سکاڵای یاسایی لەسەر عەلی حەمە ساڵح تۆماردەکەین لەدادگای پێنجوێن لەسەر ئەو بوختانە شاخدارەی بۆ سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخی کردوە".