کوردستان

پەكەكە هێرشی ئاسمانی كردوەتە سەر سوپای توركیا؟

21/10/2020

چاودێر: لەناوچەی چەلێی سەربە ناوچەی جولەمێرگی باكوری كوردستان، گەریلاكانی هەپەگە  هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر سەربازگەیەكی سوپای توركیا ئەنجامداوە.
ئەو هەواڵەیە لەلایەن چەند میدیایەكی نزیك لە هەپەگە بڵاوكراوەتەوەو، تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:" ژمارەیەكی زۆر سەرباز كوژراون و برینداربوون.

هاوكات ئاماژە بەوەكراوە، كە هەپەگە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەراگەیەنراوێكدا ناوەڕۆكی زیاتر ئاشكرا دەكات.