داوای بەدواداچوون بۆ گرانبوونی هێلکە دەکرێت
چاودێر: عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لەیاداشتێکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی کردوە، داوای بەدواداچوون بۆ گرانبوونی هێلکە کراوە لەبازاڕەکانی هەرێم.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان لەیادەشتەکەیدا نووسیویەتی : پێشتر نرخی کارتۆنێک هێلکە لە بازاڕدا بە 30 بۆ 32 هەزار بوو، ئێستا نرخی کارتۆنێک بووەتە 60 هەزار دینار، كە ئەمەش بارگرانییەكی دیكەیە بۆ سەرشانی هاوڵاتییان.