بارە سەرو پێكەی مەرزی پەرویزخان چۆن گیرا؟

کوردستان 19/10/2020

چاودێر: لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن تیمەكانی چاودێری گومرگی مەرزی پەرویزخان دەست بەسەر بارێكی سەروپێ كەلەئێرانەوە هاوردەی كوردستان كراوە گیرا.
سەرچاوەیەكی تایبەتی بۆ چاودێر" ووتی: لەچەند رۆژی رابردوودا لەمەرزی پەرویزخان لەسنوری ئیدارەی گەرمیان دەست بەسەر بارێكی نایاساییدا گیراوە.
وتیشی: دوای پشكنین دەركەوتووە بارەكە سەروپێ بووەو ویستویانە بەناوی شمەكی ترەوە بێهێننە كوردستانەوەو لە شارو شارۆچكەكاندا بفرۆشرێت.
ئەو سەرچاوەیە ووتی: بارەكە لەدیوی ئێرانەوە رەوانەی هەرێم كراوەو بازرگانەكەشی خەڵكی سنوری گەرمیانە.
ئەوسەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: تاكو ئێستا هیچ كەسێك بەو هۆیەوە سزا نەدراوە.