پەیوەندیەكانی نێوان عیراق- ئیسرائیل ئاسایدەكرێنەوە

عێراق 19/10/2020

چاودێر: بەپێی وتەی چاودێرێكی سیاسی عیراقی، بۆ كەناڵی روسیا ئەلیەوم، لەسەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا، لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە پڕۆژەی ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان عیراق – ئیسرائیل پێشكەش بەكازمی دەكرێت".
 ئەو چاودێر وتووشیەتی:" رەوەندی جولەكەی عیراقی لە ئیسرائیل ژمارەیەكی گەورەیە و پێویستە عیراق لەوبارەیەوە گرنگی بەودۆخە بدات".
جەختیشكراوەتەوە:" پێشتر یەكەمین كۆبونەوەی نێوان عیراق – ئیسرائیل بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی پەیوەندیەكانی نێوانیان لە بارەگای یوئێن بووە.
ئەم هەفتەیە لەدوای سەردانەكەی بۆ پاریس و بەرلین،  مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دەچێتە لەندەن.