لیژنەی دارایی ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا رووندەكاتەوە بەمەبەستی چارەسەركردن

عێراق 19/10/2020


لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئەو خاڵە بەرچاوە پێویستانەی خستوەتە روو كە پێویستە چارەسەر بكرێن لەكێشەی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا 
تەئكیدیشی كردوەتەوە رەوشەكە پێویستی بە چارەسەر و دانوستان هەیە لەگەڵ كۆمپانیا نەوتیەكان و بابەتی داهاتە سنوریەكان و دەركردنی ئەو یاسایانەی كە خزمەت بە هەردوو لا دەكات.
پەرلەمانتار جەمال ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند: قەیرانی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستە دەقەكانی رێككەوتنی نێوان هەردوولا بخرێنە یاسای بودجەی گشتی ساڵی داهاتوو هەردوولاش پابەندبن بەو كارانەی لەسەریانە بەگوێرەی یاسا.
وتیشی چارەسەری كێشەكە دەكرێت لە رێگەی پاكتاو كردنی دارایی نێوان بەغداو هەولێر و چەسپاندنی لەبودجەی گشتی ساڵانی داهاتوودا و دانانی سەقفی زەمەنی بۆ چارەسەركردن 
روونیشیكردەوە چارەسەركردنی قەیرانی داهاتی دەروازە سنوریەكان پێویستی بە وردە كاری زیاتری نێوان هەردوو حكومەت هەیە و داهاتی نەوتیش پێویستی بە دەركردنی یاسای نەوت وغاز هەیە و جاریكی دیكە گفتوگۆ بكرێت لەگەڵ ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی كە لەناوخۆی هەرێم كاردەكەن هەروەك پێویستی بە پاكتاوكردنی ژمێریاری هەیە سەبارەت بەو دۆسیە