بەرپرسێكی باڵای سەربازی عیراق بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدات

عێراق 19/10/2020


شەوی رابردوو فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی عێراق دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.
عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق  لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە (فازل عەباس مەهدی) راوێژكاری یاسایی وەزارەتی بەرگری عێراق گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوشکرد، بەهۆی ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە باری تەندروستیی فەریقی مافپەروەر فازل عەباس مەهدی راوێژكاری یاسایی وەزارەتی بەرگری عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەواو تێکچووبوو، بۆیە شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشداریداوە کە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییانی کۆرۆنا، داوای قەدەغەی هاتووچۆ دەکەنەوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تائێستا 426 هەزار و 634 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، کە 10 هەزار و 254 لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە، 360 هەزار و 477 تووشبووش چاکبوونەتەوە.