سەركردەیەكی باڵای داعش لە دیالە دەستگیردەكرێت

عێراق 19/10/2020


بەریوەبەرێتی دەزگای هەواڵگیری و نەهێشتنی تێرۆر لەعیراق بڵاویكردەوە ئەمرۆ دووشەممە سەركردەیەكی باڵای تێرۆریستانی داعش یان دەستگیركردوە كە بەرپرسی رفاندن و تێرۆر كردنی هاوڵاتیانە لە پارێزگای دیالە.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تێرۆر لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە پرۆسەی دەستگیركردنەكە لە رێگەی چڕكردنەوەی هەواڵەكانی دەزگای هەواڵگیری هات بەپەشت بەستن بە دان پێدانانی ئەو تێرۆریستانەی پێشتر دەستگیركرابوون.
رونیشیكردوەتەوە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە ناوی "ئەبو تەها ئەلبەكری "یەو و بەرپرسی كەرتی عوزەیم و بەرپرسە لە كوشتن و رفاندنی هێزە ئەمنیەكان و هاوڵاتیان لەسەر رێگەی كەركوك دیالە لە ساڵی2017 
لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە ئەو تێرۆریستە داواكراوە بەگوێرەی ماددەی 4 تێرۆر لە لێكۆڵینەوە بەرایەكانیشدا دانی بەوەدا ناوە كە بەرپرس بوە لەچەندین پەلاماری تێرۆریستی و كوشتن و رفاندنی هاوڵاتیان و كارمەندە ئەمنیەكان.