ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژی تێرۆرێستانی داعش دەستیپێكرد

عێراق 19/10/2020


ئەمرۆ دووشەممە هێزێكی هاوبەشی عیراق ئۆپراسیۆنێكی سەربازیان دەستپێكرد لەدژی تێرۆریستانی داعش لە باشووری شاری موسڵ.
بەرەبەیانی ئەمرۆ لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكەدا تۆپخانەكانی سوپای عیراق تۆپبارانێكی چرٍی دوورگەی كەنعوس یان دەستپێكرد لە باشوری شاری موسڵ 
 بەیانی ئەمرۆش هێزە سەبازیەكان بەرەو دوورگەكە پەرێنەوە بەمەبەستی پاككردنەوەی لەتێرۆریستان لەو هێرشەدا هێزە عیراقییەكان بە پەڕەشوت دابەزیونەتەنێو دوورگەكە بەئامانجی لەناوبردنی چەكدارانی داعش.
لەو پۆراسیۆنەدا هێزە عیراقییەكان پردی ئامادەیان بەكارهێناو بەمەبەستی پەڕێنەوە تانك وزریپۆشەكان وبەكارهێنانی لەو هێرشەدا چونكە ناوچەكە ناوچەیەكی سەختەو دژووراە.
هەرچەندە حكومەتی عیراق لەمانگی تەموزی ساڵی 2017 پاككردنەوەی تەواوی شاری موسڵ ی لەتێرۆریستان راگەیاند بەڵام تا ئێستاش تیرۆریستانی داعش شانەی چەكداریان لە ناوچەكانی شاری موسڵ ماوەتەوەو كاری تەقینەوە و پەلاماری تێرۆریستی ئەنجامدەدەن.