لەبارەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدرێت

کوردستان 18/10/2020



چاودێر: وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دووپاتی دەكاتەوە، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 10 تووشبووی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە:" 10 هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا، لە (٢٤) كاتژمێر، بە واتای (١٠) خێزان، (١٠) بنەماڵە، (١٠) گەرەك، ئازاری جەرگ بری كۆرۆنای چەشت".
رونیشكردوەتەوە:"  گەر بەم شێوەیە بروات لە ماوەی چەند مانگی داهاتوو، راست نابێ بڵێین هەموو گەرەكێ، هەموو بنەماڵەیەك ئازاری كۆرۆنای چەشت".
جەختیكردوەتەوە:" ئامارەكان مەترسیدارن، نەخۆشخانەكان پڕن، پابەندبوون بە ڕێنماییەكان وەك پێویست نین، هیوادارم پێش ڕودانی كارەساتی نەخوازراو، بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین ئەم دۆخە بەرەو باشتر بەرین، كە ئەویش تەنیا بە خۆپارێزی دەبێت، وەك چۆن لە ڕابردوو كردمان.