دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر دەرمان دەگیرێت
چاودێر: لەسنوری قەزای سەید سادق، دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر دەرمان دەگیرێت.
قائیمقامیەتی قەزای سەید سادق رایگەیاندوە:" ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی١٠ی٢٠٢٠، لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبهشهکانی قائمقامێتی قەزای سەیدساق و یاریدەدرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیراوە بە سەر نیو تۆن دەرمانی خاودا لەگەڵ پێنج هەزار قوتوی بەتاڵ و حەوت هەزار لەزگەی مارکەی جاکوار (Jacur ) و حەوت هەزار بەرواری ئامادەکراودا.
ئاماژە بەوەشكراوە:" لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانمان لە ناو بازاڕ و پێشانگاکانی پێداویستی پزیشکی و دوکانهکانی فڕۆشتنی جوانکاریی خانمان، دەستگیرا بەسەر 200 قووتو و پارچه حهپی تردا و سهرجهم فرۆشیارانی لێپرسینهوهی یاسایان لهگهڵدا دهکرێت" .
رونیشكراوەتەوە:" ئەو بەرهەمە و هاوشێوهکانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردن و قهڵهوکردنی (سنگ و سمت و لەش) له خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانماندا و به بێ چاودێری و ڕێنمانی دکتۆری پسپۆری بهکاردههێنرێت .
ئاشکراشیکردووە، ئەو بەرهەمە هیچ پاڵپشتییەکی تەندروستی فەرمی نییە و بەشێوەیەکی قاچاخ لە نێو مەرزەکانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و چەندین هاوڵاتیش بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم بەرهەمە چ زیانێکی لەسەر جەستەی دادەنێت بەکاریدێنن