پەرلەمان پرساندنی حکومەت دەخاتە بەرنامەی کارەوە

کوردستان 18/10/2020

چاودێر

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم وەڵامی نووسراوی پرساندنەکەی داونەتەوە و بەم زووانە دەیخەنە بەرنامەی کارەوە.

 

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پرساندنی حكومەت بابەتێكی پەیڕەوییە بە گوێرەی ماددەی 68 و 69ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، لە ماوەی ڕابردووش بۆ جاری دووەم 23 پەرلەمانتار یاداشتی پرساندنیان ڕادەستی سەرۆكی پەرلەمان كردبوو، لە ڕۆژی 30 ئەیلول ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەت كراوە و دەبێت لە ماوەی 14 ڕۆژدا دەبێت وەڵام بدەنەوە. 

ئەو ئاشكرای كرد، چەند ڕۆژێك پێش تەواوبوونی وادەی یاسایی حكومەت وەڵامی داوەتەوە، ئێستا لە لای ئێمەیە وەك سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بە گوێرەی ماددەی 70ی پەیڕەوییش بەم زوانە دەیخەینە بەرنامەی كارەوە.