بۆ مردن بە کۆرۆنا پارێزگاکانی هەرێم لە پێش پارێزگاکانی تری عێراقەوەن

کوردستان 18/10/2020

چاودێر

 

بە پێی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ٣١١٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٦ کەسیش مردوون، هاوکات ٣١٨٦ کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

بە پێی ئامارەکە، لەو ٥٦ مردنە، ٣٢یان لە هەرێمی کوردستانن؛ ١٥ لە سلێمانی، ٩ لە دهۆک و ٨یش لە هەولێر.