ترشی فولیك بڕبڕەكان بەھێز دەكات

تەندروستی 18/10/2020


توێژینەوەیەكی ئەلمانی ئاشكرای دەكات ، كە ترشی فۆلیك سودێكی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیەو زۆر گرنگە بۆ بەھێز كردنی بربڕەكانی پشت و لەئازاری بڕبڕەكان كەمدەكاتەوە.
توێژینەوەكە پەیمانگای یەكێتی بەرلین ئەنجامیداوەو باسی لە گرنگی ترشی فۆلیك بۆ بربڕەكان كردوەو ئاماژەی بەوەش كردوە دەبێتە ھۆی بەھێز كردنی پشت و لە ئازاریان كەمدەكاتەوە،
بەپێی توێژینەوەكە خواردنی ئەو خۆراكانەش ، كە دەوڵەمەندن بە ترشی فۆلیك بەھەمان شێوە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی ھەیە،
دیارترین ئەو خۆراكانش بریتین لە پاقلەمەنی و مێوژو چەرەساتەكان ، ھەروەھا سەوزەكانی وەك كەلەرم و قەرنابیت و سپێناخ لەگەڵ میوە وەك پرتەقاڵ و ئەنەناس.